گەمەی ئەلكترۆنی جیهانێكی تایبەت بەخۆی هەیە، كۆمپیوتەر لە جیهانی گەمەی ئەلكترۆنیدا ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕێ، بەڵام چونكە كۆمپیوتەر تەنیا بۆ گەمەكردن بەرهەم نەهاتووە، بۆیە ماوس و كیبۆردی ستانداردی كۆمپیوتەر جیاوازن لە ماوس و كیبۆردی تایبەت بە گەمەكردن، لەم دواییەدا كیبۆردێكی تایبەت بە گەمەكردن بەناوی star wars بەرهەم هاتووە. كیبۆردی ناوبراو خاوەنی دە دوگمەیە و شاشەیەكی تەواو لەمسی هەیە، كیبۆردەكە زیاتر تایبەتە بە گەیمی شەڕی ئەستێرەكان، تایبەتمەندیەكی گرنگی كیبۆردەكە ئەوەیە كە گلۆپی LEDی لە پشتەوە هەیە و لە شوێنە تاریكەكان هەلی گرفت بۆ بەكارهێنەری كیبۆردەكە ناڕەخسێنێ. لە كیبۆردەكەدا دەتوانی شوێن و ئەركی فەرمانەكانی كە بگۆڕی.