دەسكی ئاتاری بە دیزاین و توانایەكی سەرنجڕاكێش
دەسكی گەمە ئەو دەسكەیە كە چەندین دوگمەی لەسەرە و فەرمانی گەمەی پێ ئەنجام دەدرێت، لەم دواییانەدا لەلایەن كۆمپانیای HJC كە یەكێكە لە كۆمپانیا بەریتانییەكان بۆ بەرهەمهێنانی كەرەسەی گەمە و ئەتاری دەسكێكی گەمەی بەرهەمهێناوە كە هەم بۆ Xbox و هەم بۆ PC دەشێت، تواناكانی ئەم دەسكی گەمەیە ئەوانەن:
-1 دوو كەلێن لەسەرووی دەسكەكە هەن بۆ فێنككردنەوەی دەست و كەمتر ئارەقەكردن.
-2 گشت دوگمەكانی فەرمانیان بۆ دادەنرێت.
-3 جیاكردنەوەی وایەری پێوەندی بۆ ئەوەی كە بەكارهێنەر بەهۆی وایەرلەیسەوە ئەركەكان ئەنجام بدات.
-4 سوود وەرگرتن لە تیشكی ڕووناكی سەرنجڕاكێش لە دەسك و دوگمەكاندا.
-5 بوونی مەیكرۆفۆن و هیدفۆن لە دەسكی گەمەكەدا و چەندین تایبەتمەندی دیكە.
