هەر ڕۆژە ئامێرێكی نوێی دیجیتالی بەرهەم دێت، تەنانەت ئەوەندە زۆرن كە لە ژمار نایەن، ئامێری مینی پی سی Mini X TV ئامێرێكە كە دەكرێت وەك كۆمپیوتەرێكی بچووك بەكاری بهێنرێت. كۆمپیوتەرە بچووكەكە هەردوو سیستەمی ئەندرۆید كە تایبەتە بە مۆبایل و تەبلێتی هۆشمەند و هەروەها سیستەمی لینۆكس دەخوێنێتەوە. لەبری شاشەی كۆمپیوتەر دەكرێت ڕاستەوخۆ لە تەلەڤزیۆنی ماڵەوە بخرێت و پرۆگرام و ئەپڵیكەیشنەكانی مۆبایل لەسەر كۆمپیوتەر ببینی.
قەوارەی Mini PCیەكە تەنیا 72 لە 61 دایە و بارستایەكەی 13 ملمە. ڕامەكەی 512 میگابایتە. هاردی كۆمپیوتەرە بچووكەكە 4 گیگابایتە لەگەڵ ئەوەیدا سلایدی میمۆری كارت و پۆرتی USB و وای فای و جێگا كێبڵی HDMI هەیە بۆ پێوەندی لەنێوان كۆمپیوتەر و تەلەڤزیۆنە هۆشمەندەكان..