ته‌بلێت – كۆمپیوته‌رێك به ده‌وری خۆیدا ده‌سووڕێت

ته‌بلێت – كۆمپیوته‌رێك به ده‌وری خۆیدا ده‌سووڕێت
كۆمپانیای فوجیستۆ به‌م دواییه دوو به‌رهه‌می خۆی له بڵاوكرده‌وه، یه‌كێكیان ته‌بلێتێكه به‌ناوی Stylistic Q702 كه له راستیدا ته‌بلێتێكی هیبریدییه. ئه‌وه‌ی دیكه‌یان كۆمپیوته‌رێكه به‌ناوی Lifebook T902 كه شاشه‌كه‌ی به‌ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه.
ته‌بلێته نوێیه‌كه‌ی فوجیستۆ شاشه‌كه‌ی 11.6 ئینجه و ته‌واو له‌مسییه و دژی تیشكدانه‌وه‌یه. كێشه‌كه‌ی ته‌نیا 850 گرامه و CPU ی ته‌بلێته‌كه core i3 يا core i5یه. ته‌بلێته‌كه خاوه‌نی كیبۆردێكی تایبه‌ته كه ده‌كرێت شاشه‌كه‌ی له‌سه‌ر دابندرێت. هه‌موو ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی په‌یوه‌ندی وه‌ك wi-fiو 4G, و UMTS هه‌یه، ته‌كنه‌لۆژیای دژی دزی و پاراستنی پاسۆردی تێدایه. ته‌بلێته‌كه به‌مه‌به‌ستی كاری راهێنان و فێركاری، ئاگاداری ته‌ندروستی، كڕین و فرۆش له سوپه‌رماركێته‌كان و ئه‌ركی ئیداره حوكمییهكان و كاروباری په‌یوه‌ند به هوتێل و موتێلهكان به‌رهه‌م هاتووه. كۆمپیوته‌ری جۆری Lifebook T902یش له CPU جۆری Core i5 یا core i7 تێدایه، وه‌ك ته‌بلێته‌كه شاشه‌كه‌ی به ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕێت كه هه‌م به‌شێوه‌ی نوتی بوك و هه‌م به‌شێوه‌ی ته‌بلێت ده‌كرێت سوودی لێوه‌ربگیرێت. كیبۆرده‌كه‌ی دژه باكتریا و دژه تۆز گه‌رده.
Top