كاتێك مۆبایلەكەت دەكەوێتە ناو ئاوەوە
زۆربەی روداوەكانی مۆبایل كەوتنەناو ئاوەوەیە بەهۆیەوە تەڕدەبێت و لەئەنجامدا دەوەستێت لەماڵپەری گوڵان ئای تی چەند هەنگاوێكتان بۆ دادەنێت ئەگەر هاتوو مۆبایلەكەت كەوتە ناو ئاوەوە چی بكەی تاوەكو مۆبایلەكەت تێكنەچێت و دووبارەكار بكاتەوە .
1-راستەوخۆ مۆبایلەكەت بكۆژێنەوە ، كۆژاندنەوەی مۆبایلەكەت لەم كاتەدا دەبێتە هۆی روونەدانی شۆرتی كارەبایی مۆبایلەكە پێش ئەوەی ئاوەكە لەناو مۆبایلەكە بڵاو بێتەوە .
2-دەرهێنانی پاتری و سیم كارت و میمۆریەكە ، كەدەبێتە هۆی پاراستنی تێكچونی سیم كارت و میمۆریەكە و نە سوتانی پاتریەكە .
3-بەكارهێنانی دەستە سڕ نەك كلینكس ، بەكار هێنانی كلین كس وادەكات كە ڤۆلتیەی جەم سەردار دروست ببێ بۆیە نابێ هیچ شێكی وەرەقی وەك پەڕ و كلینكس بەكار بهێنی بۆ سرینەوەی تەنها مادەی پەرۆك نەبێ وە دەبێ ئەو پەرۆكە یان دەستەسڕەكە مادەی لایلۆنی تێدا نەبێ .
4-بەكار نەهێنانی هەوای گەرم یان مۆجەفەی هەوایی گەرم ، چونكە ئەو هەوایە دەبێتە هۆی پاڵنانی دڵۆپەئاوی ماوە لەناو مۆبایلەكە دەچێتە ناو مۆبیلەكە وە هەوای گەرم دەبێتە تێك چوونی شاشەی مۆبایلەكە .
5-دانەنانی مۆبایلەكە لەبەر خۆر هەتاو ، زۆركەس لەكاتی تەڕبوونی مۆبایلەكە دەچێت لەبەر خۆر هەتاو دای دەنێت ئەمەش دەبێت شۆرتی كارەبایی گەرم مۆبایلەكە كار ناكات دەوەستێت
6-دانانی مۆبایلەكە لەناو دەنكە برنج ، دەبێت لەناو دنكە برنج دای بنێت بۆ ماوەی یەك رۆژ یان زیاتر بەپێی تەڕ بوونی چونكە برنج هەمووئاوی ناو مۆبایلەكە رادەكێشێت
7-لەكۆتاییدا مۆبالیلەكە بسڕەوە و خاوێنی بكەوە دواتر هەلی بكە بەبێ خستنەسەری سیم كارت و میمۆری بۆ دڵنیا بوون لەكار كردنی مۆبایلەكە و پاشان سیم كارتەكە و میمۆریەكە بخە سەری .
