پرۆگرامی Funny photo maker پرۆگرامێكە كە بەكارهێنانی ئاسانە و بۆ دروستكردنی وێنەی سەرنجڕاكێش و جوانە. بەهۆی ئەو ستایلانەی كە لەپرۆگرامەكەدا هەن دەتوانرێت بەئاسانی وێنەی كۆمێدی و كاریكارتێر لەهەر مەبەستێك دروست بكەی. بۆ نموونە گەر حەز دەكەی وێنەكەت لەسەر تۆپێك یان ناو پارەی وڵاتێك دابێت، پرۆگرامەكە بەچەند فەرمانێكی سادە ئەم ئەركە ئەنجام دەدات.
كوالیتی بەرزی وێنەكان و ئاسان بەكارهێنانی پرۆگرامەكە لەتایبەتمەندییە گرنگەكانی پرۆگرامی ناوبراون. بوونی چەندین ئیفێكتی جوان، باكگراوندی سەرنجڕاكێش و هەروەها ڕێكخستنی فرێمەكان لەتایبەتمەندییەكانی دیكەی پرۆگرامەكەن.