كۆمپانیای گوگڵ ماوەی چەند ساڵێكە سنووری كارو خزمەتگوزارییەكانی تەنیا لەسایتی گوگڵ و خزمەتگوزارییەكانی جیهانی ئینتەرنێت سنووردار نەكردووە، بگرە تەلەڤزیۆنی بەرهەم هێناوە و چاویلكەی دیجیتالی بەرهەم هێناوە كە هێڵی ئینتەرنێتی تێدایە و مۆبایلی بەرهەم هێناوە و لەم دواییەش ئامێرێكی نوێی بەناوی Nexus بەرهەم هێنا كە ئامێرێكە بۆ سترێمی دەنگ و ڕەنگ لەماڵەوە كە لەتەلەڤزیۆنی ماڵەوە پێوەند دەدرێت. ئامێری Nexus Q دەتوانێت فایلەكانی دەنگ یا وێنەیی لەڕێگای Google play یا یوتیوبەوە بڵاوبكاتەوە. Q دەتوانێت دەتوانێت فایلە ڤیدیۆییەكان بۆ سپیكەر یا تیڤی بنێرێت. بەشێك لەتایبەتمەندییەكانی ئەو ئامێرە ئەوانەن:
دەنگی سێ ڕەهەندی بۆ یارییە ئەلكترۆنییەكان، بۆ هەر ژوورێك كە مەبەستتە.
بوونی شوێنی كێبڵی نتیوۆرك، وای فای، بلوتوس و لەڕێگای ئامرازەكانی ئەندرۆیدی دیكەوە وەك تەبلێت و مۆبایل كۆنترۆڵ دەكرێت، هەروەها خاوەنی كێبڵی