سایتێك كۆمپیوتهرهكهت دهكاته مۆبایل

سایتێك كۆمپیوتهرهكهت دهكاته مۆبایل
زۆر جاران مۆبایلەكەمان لەماڵ یا لەشوێنی دیكە جێدەهێڵین و ئاگاداری ئەو پێوەندی و كورتە پەیامانە نابین كە بۆمان دێن، بەڵام ئەگەر مۆبایلی هۆشمەندی جۆری ئەندرۆیدت هەبێت، دەتوانی لەسەر لاپتۆپەكەت ئەو كورتە پەیامانە ببینی و وەڵامیان دەیەوە كە بۆت دێن، هەروەها ئەو پێوەندییانە ببینی كە بۆ مۆبایلەكەت هاتوون.
بۆ ئەم مەبەستە لەسەرەتادا دەبێت ئەكاونتێكت هەبێت لەگوگڵ واتە Gmailت هەبێت، دواتر پرۆگرامی Mighty text لەخودی سایتەكە یا لەشوێنێكی دیكە دابەزێنە سەر مۆبایلە هۆشمەندەكەت و ئەكاونتی گوگڵت لەودا بكەوە و پاشان دوگمەی Complete setup لێبدە. دواتر هەر ئەو پرۆگرامە لەسەر كۆمپیوتەرەكەت دابەزێنە، ئێستا بەباشی دەتوانی لەكۆمپیوتەرەكەت یا مۆبایلەكەت كورتە پەیام بۆ مۆبایلەكەی خۆت بنێری.
Top