هارددیسكێكی وایهرلهیسی تایبهت به نیتۆرك
كۆمپانیای Seagate لەم ماوەیەدا هاردیسكێكی نوێی بەناوی goFlex Home بەرهەم هێناوە كە دەتوانێت توانای پێویست بۆ خەزنكردنی داتاكانی سیستەمەكانی كۆمپیوتەر پێكەوە لەتۆڕێكدا پێك بێنێ. ئەم هاردە بۆ ئیدارە و نووسینگەكان كە دەیانەوێت لەیەك هارد بۆ گشت كۆمپیوتەرەكان سوود وەربگرن گەلێك سوودمەندە.
هارددیسكی ناوبراو لەڕێگای Ethernet بەڕۆتێری تۆڕی مەجازی پێوەند دەدرێت و ئەو هەلە بۆ گشت كۆمپیوتەرەكانی سیستەمی ماكینتۆش و ویندۆز دەڕەخسێنێ تا لەگەڵ ئەوەی كە تۆڕێكی مەجازی لەنێوان كۆمپیوتەرەكان دروست دەكات، دەتوانن داتاكانی خەزنكراوی سەر هارددیسكەكە ببینن.
