كامێرای دیجیتاڵی پلۆراید

كامێرای دیجیتاڵی پلۆراید
ئەگەر بەچاوی كامێرای زەمەن لەساڵانی حەفتا و هەشتاكان و تەنانەت سەرەتای نەوەدەكانیش بڕوانین، كامێرای پلۆراید گرنگییەكی زۆری هەبوو، ئەو كامێرایەی كە هەر ئەوكات وێنەكەی دەدایە و هیچ پێویستی بەتاقیگە و لابراتواری نەبوو.
لەم ماوەیەدا كامێرای نوێی پلۆراید، بەڵام دیجیتالییەكەی كەوتۆتە بازاڕ، ئەویش وەك كامێراكانی ڕابردوو پێویست ناكات میمۆری كامێراكە بەری بۆ تاقیگە، بەڵكو كامێراكە خۆی وێنەكەت دەداتەوە.
كامێرای جۆری Polaroid Z2300 پرینتەرێكی بچووكە كە لەتەكنۆلۆژیای inkless Zink بۆ چاپكردنی وێنەكان سوود وەردەگرێت. وێنەكان بەقەوارەی 3 ئینج چاپ دەكات.
كامێرای ناوبراو خاوەنی سینسۆری 10 میگاپیكسلەو شاشەیەكی LCD بۆ نیشاندان لەپشت كامێراكەیە، بەڵام نرخی ئەو كاغەزەی كە وێنەكەی لەسەر چاپ دەكرێت تا ڕادەیەك گرانە، چونكە بۆ هەر وێنەیەك نیو دۆلاری تێدەچێت.
Top