هارددیسكێكی دژه تهڕبوون و خۆراگر له ئاست پێكەوتن

هارددیسكێكی دژه تهڕبوون  و خۆراگر له ئاست پێكەوتن
لەم ڕۆژانەدا ئامێری دیجیتالی سەرنج ڕاكێش و بەتایبەتمەندی و توانای زۆرەوە بەرهەم دێن، بێگومان لەنێو ئەوانەشدا ئەو ئامێرانەی كە لەئاست فشار و زەربەدا خۆڕاگرن و بەتەڕبوون و كەوتنە ناو ئاو تێكناچن لایەنگری زیاتریان هەیە، وەك كامێرا، ئامێرەكانی بڵاوكردنەوەی فیلم و دەنگ، مۆبایل، لاپتۆپ و هاردی پۆرتێبڵ.. دوایین هاردی كۆمپانیای ADATA هاردێكی دژە تەڕبوونە بەناوی HD710 كە قەوارەی هەڵگرتنی داتاكان لەو هاردەدا 750 گیگابایتە. هاردەكە 1 ئینجە و لەگەڵ گشت سیستەمەكانی كۆمپیوتەر چ ویندۆز و چ ماك دەگونجێت. بەهۆی كێبڵی USB 3.0 لەكۆمپیوتەر پێوەند دەدرێت. خێرایی وەرگرتن لەم هاردەدا زیاتر لە6 میگابایت لەچركەیەكدایە. خێرایی بەڕێكردنیشی 2 گیگابایت لەچركەیەكدایە.
Top