ئه و زانیارییانه ی گرنگه له wordدا بیزانی
• كاتێك خەریكی تایپكردنی دەقێكی ئینگلیزی و لەكاتی تایپكردنی وشەیەكدا بەدوای هاوماناكەی دادەگەڕێی، هەر ئەوەندە بەسە هێمای ماوسەكە لەلای وشەكە دابنێ و دوگمەكانی Shift+F7دابگرە، بەم كارە پێرستێك لەوشە هاوماناكانی ئەو وشەیەت بۆ دێ.
• كاتێك دەقێكت تازە دەستكاری كردووە، وەك گۆڕینی فۆنت، یان گۆڕانكاری لەنووسینەكەدا، كەچی نیازت هەیە بگەڕێیتەوە بۆ سەر ئەو دەقەی كە پێش دەستكارییەكە هەبوو، دەتوانی بەداگرتنی دوگمەكانی Shift+f5 بگەڕێیەوە بۆ سەر دەقەكەی كۆنەكە.
• كاتێك نیازت هەیە بەشێك لەدەقێك هەڵبژێری، دەتوانی دوگمەی Alt دابگری و بەماوسەكەش بۆ لای خوارەوە یان سەرەوە بیكێشی، ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی كە كرداری هەڵبژاردنەكە بەشێوەی خشتەیی جێبەجێ بێت و خێرایی كاركردنەكە زیاتر بێت.
• لەئایكۆن یان ویندۆی print preview بەكارهێنەر دەتوانێ بەر لەپرێنت كردن، نموونەیەك لەفایلەكەی خۆی ببینێ بۆ ئەوەی كە هەر لەو لاپەڕەیەدا دەستكاری بكەی، لەسەر دوگمەی mangnifier كلیك بكە و ئەوكات دەتوانی دەستكاری دەقەكە بكەی.
