چه ند زانیارییه ك بۆ سوود وه رگرتنی زیاتر له ئینته رنێت؟
هەروەك لەدوو ژمارەی ڕابردوودا ئاماژەمان بەچەند ئەرك و فەرمانێك كردبوو كە لەنێوان پرۆگرامەكانی دۆزەرەوەی ئینتەرنێتدا هاوبەشن، ئێستاش لەم ژمارەیەدا چەند فەرمانێكی دیكەتان پێدەناسێنین كە بەهۆیەوە كارئاسانێكی زۆر دەكرێت لەكاتی چوونە ناو جیهانی ئینتەرنێتەوە.
Ctrol+0 بەهۆی داگرتنی ئەو دوو دوگمەیە، دەتوانن سایزی فۆنتی سایتەكە چ گەورەت كردبێت یا بچووك، وەك پێشووی حاڵەتی سەرەكی لێدێتەوە.
F11: ئەو سایتەی كردۆتەوە دەیكاتە تەواو لاپەڕە (Full-screen)، بۆ دەرچوون لەم حاڵەتەش هەر دەتوانی بەداگرتنی دوگمەی F11 بگەڕێیەوە بۆ حاڵەتی پێشوو.
Space یا Page down: دەچێتە كۆتایی لاپەڕەی سایتەكە.
Page Up: دەچێتە لاپەڕەی سەرەوەی سایتەكە.
Home: دەچێتە سەرەتای سایتەكە.
End: دەچێتە كۆتایی لاپەڕەكە.
Middle click: واتە دوگمەی گۆی ماوسەكە گەر لەهەر شوێنێك لەسایتدابی، بەهۆی ئەو دوگمەیە دەتوانی بۆ لای خوارو سەر بچی.
