سكاینه رێكی وایه رله یس

سكاینه رێكی وایه رله یس
سكاینەر، ئەو ئامێرەیە كە دەق و وێنە و دوكیۆمێنت لەسەر كاغەز دەگوازێتەوە بۆ كۆمپیوتەر و دەیانكات بەدیجیتالی، سكاینەرەكان لەشێوە و قەبارە و توانایاندا جیاوازن، بەڵام هەرچۆنێك بێت كاركردی هەموویان یەك كارە و ئەویش كردنی لەبەرهەڵگرتنەوەی لەسەركاغەز و كردنی بەداتای كۆمپیوتەر. سكاینەر بەهۆی وایەرەكەوە لەكۆمپیوتەر پێوەند دەدرێت، بەڵام لەم ڕۆژانەدا سكاینەرێك هاتە بەرهەم كە بەشێوەی وایەرلەیس ئەركەكانی ئەنجام دەدات، سكاینەری جۆری Workforce DS-30 كە كێشەكەی تەنیا 325 گرامە، سایزی لاپەڕەیەكی A4 سكان دەكات و هیچ چەشنە كێبڵێكیش لەنێوان ئامێرەكە و كۆمپیوتەردا نییە، پرۆگرامێكی تایبەت بۆ ڕێككردنی دەق و وێنەكان لەگەڵ ئەو سكانەدا هەیە، لەو سكانەدا دەقە سكانكراوەكان دەبن بەفایلی پی دی ئیف و هەروەها دەكرێت دەستكاری وێنە سكانكراوەكان بكەی.
Top