به‌ ماوسی‌ 20 دوگمه‌ی لاجتیك، چێژ له‌ یارییه‌كان وه‌ربگره‌

به‌ ماوسی‌ 20 دوگمه‌ی لاجتیك، چێژ له‌ یارییه‌كان وه‌ربگره‌
كۆمپانیای لاجتیك Logitech، ماوسێكی نوێی بەرهەم هێنا بۆ یارییە ئەلكترۆنییەكان، ماوسەكە لەزنجیرەی ماوسی G500 دێتە ژمار، بەماوسی G600 MMO ناسراوە. لەو ماوسەدا 20 دوگمە هەیە كە 12 دوگمەیان بۆ پەنجه گەورەی دەستی چەپ و ڕاستە. بەكارهێنەری ماوسەكە دەتوانێ كاركردنی دوگمەكان بەپێی ویستی خۆی بگۆڕێ، هەروەك لەشاشەیەكدا نیشان دەدرێ كە لەسەر ماوسەكە هەیە. هەروەها شاشەی ماوسەكە ڕەنگییە و دەكرێت وێنە و فیلمیشی لەسەر سەیر بكرێت.
لەبەشی سەرەوەی ماوسەكە سێ دوگمەی سەرەكی هەیە، دوگمەیەكی Tilting، گۆیەكی سووڕاندن، و دوگمەیەك بۆ گۆڕینی پرۆفایلەكان. ماوسەكە لەگەڵ دوو پرۆفایلی MMP دایە، جگە لەوەش پرۆفایلێكی بۆ گەمەكان لەگەڵ دایە. گشت دوگمەكانی ماوسەكە دەكرێ پرۆگرامیان بۆ دابندرێت، هەروەها دەكرێ پرۆفایلەكان لەمیمۆری ماوسەكەدا خەزن بكرێن.
Top