گۆڕانكارییهك له جیهانــــــــــــــــــــــــی تهبلێت و نۆتی بوكدا
نوتی بوكی جۆری Transformer book كۆمپیوتەرێكی بەهێزە كە پرۆسیسەری i7 كۆمپانیای ئەنتەلی لەسەرە. ویندۆز8 كە دواین ویندۆزی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتە لەو نوتی بوكەدا بەباشی پشتیوانی دەكرێت. ئەو تەبلێتە كە بەشێوەی نوت بوكە، دەكرێ بڵێین لەڕیزی تەنكترین و ڕێكترین تەبلێتەكانی جیهان دەژمێردرێت. شاشەی نوت بوكەكە تەواو لەمسییە.
بەرهەمی دووەمی كۆمپانیای ئەیسۆس ئامێری تەبلێت- نوت بوكی جۆری Taichiیە، كە لەڕیزی بەرهەمە باشەكانی كۆمپانیای ناوبراو دەژمێردرێت. لەو تەبلێت – نوت بوكەدا پێویست ناكات كە شاشەكە لەبەشی كیبۆردەكە جیا بكرێتەوە. گەر بتهەوێ بیكەی بەتەبلێت شاشەكە بۆ لای پشتەوە بسوڕێنەوە، دەبێتە تەبلێت. هەروەها خاوەنی دوو شاشەیە، شاشەیەكی 13 ئینجی و شاشەیەكی 11 ئینجی.
