تهكنهلۆژیا و خزمهت به جیهانی پزیشكی
نوێترین تەكنۆلۆژیای دیجیتالی كە لەخزمەتی جیهانی پزیشكیدا بێت، ئەو مێزەیە كە لەبری ئەوەی تەرمێك بێنی و ئەندامەكانی جەستەی شیبكەیەوە واتە (تشریح)ی بكەی، بەئاسانی و بێ گرفت لەم شاشە لەمسییەدا كە بەقەد جەستەی مرۆڤێكە، ئەندامەكانی مرۆڤ بەشێوەی مەجازی شیدەكەیەوە و وەك واقیعی دەیانبینی.
د.براون و هاوكارەكەی لەزانكۆی ستانفۆرد، مێزی ئاناتۆمی واتە Anatomage tableداهێنا كە لەبری جەستەی مرۆڤ بەكاردێت. خوێندكارانی و قوتابیانی زانكۆ بێ ئەوەی كە تەرمی مرۆڤێك شیتەڵ بكەنەوە بەو مێزە ئەركەكانی ئەنجام دەدەن، تەنانەت دەتوانێت بەهۆی ئەو مێزەوە كرداری نەشتەگەریش ئەنجام بدات هەروەك ئەو جۆرەی لەژووری نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت.
