مۆبایلێك ههتا 15 ساڵ شهحن لهخۆیدا رادهگرێ
مۆبایلەكە كە بەspareOne ناسراوە تەنیا بۆ كاتی پێویستە و بۆ پێوەندیكردنی ئاسایی نابێت، هیچ كەلێنێك یان شوێنێكی نییە بۆ شەحنكردنەوە و هیچ شاشەیەكیشی نییە، تەنیا تایبەتمەندی باشی هاندەكە لەوەدایە كە شەحنەكەی بۆ ئەو ماوەیەی ئاماژەمان پێدا دانابەزێت. هاندی مۆبایلەكە تەنیا كیبۆردی هەیە و بۆ ژمارەكردن و هەروەها دوگمەیەكیش بۆ كەم و زیادكردنی دەنگ. لەسەر هاندەكە لایتێك هەیە لەگەڵ دوگمەیەك بۆ “پێوەندی زۆر پێویست” كێشی هاندەكە تەنیا 75 گرامە. هەرچەندە ئەو هاندە هیچ شاشەیەكی بۆ نیشاندانی ژمارەی ئەو كەسەی پێوەندی دەكات یا ناردنی كورتە پەیام نییە، بەڵام بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی بۆ ئەو كەسەی مەبەستتە، ئەم پەیامە دەنێرێ، “تكایە پێوەندیم پێوە بكە”.
