له نینتیندۆدا بۆ یاریكردن ته‌له‌ڤزیۆن پێویست نییه!

له نینتیندۆدا بۆ یاریكردن ته‌له‌ڤزیۆن پێویست نییه!
كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی ئامێری گه‌مه‌كردنی ئه‌لكترۆنی له ركابه‌ری وكێبڕكێدان بۆ ئه‌وه‌ی كه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا جێ شوێنیان دیار بێت، له‌نێوان دیارترین كۆمپانیاكان، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و سۆنی و ئه‌پل له ریزی یه‌كه‌مه‌كان داده‌نرێن.
له پیشانگای ساڵانه‌ی E3 ئه‌مساڵدا نینتندۆ كه كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئامێری گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی، ئامێرێكی نوێی نمایشكرد كه شاشه‌یه‌كی له‌مسی هه‌یه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جێگای سه‌رنجن. ئامێری گهیمهكه كه به Wii U ناسراوه دیزانێكی سه‌رنج راكێشی هه‌یه، ده‌كرێت كاتی یاری كردن شوێنی ته‌له‌ڤزیۆن بگرێته‌وه، به‌و واتایه ده‌كرێت هه‌ر له سه‌ر شاشه بچووكه‌كه‌ی ئامێره‌كه یارییه‌كه ببینی، جگه له‌وه‌ش ده‌كرێت له ده‌سكی گه‌مه‌ی ئامێره‌كه وه‌ك چه‌كی یاری سوود وه‌ربگری، یان له رێگای ئینته‌رنێته‌وه، په‌یوه‌ندی ڤیدیۆییت هه‌بێت.
Top