چهند زانیارییهك بۆ سوود وهرگــــــــــــــرتنی زیاتر له ئینتهرنێت؟
هەروەك دەزانن چەندین پرۆگرامی دۆزەرەوەی سایتەكان واتە Browser هەن بۆ دۆزینەوەی سایتەكان، وەك گوگل كرۆم، ئینتەرنێت ئیسكپلۆرێر، ئۆپێرا، موزیلا...تاد... كە هەركام لەوان شێوازی كاركردنیان جیایە، بەڵام چەندین خاڵ و فەرمانی هاوبەش لەنێوانیاندا هەیە، بۆ ئەوەی كە فەرمانە هاوبەشەكانی نێوانیان بزانن پێویست بەو زانیارییە دەكات.
Alt+F4 ویندۆی پرۆگرامەكە بەهەموو پەیجە كراوەكانەوە دادەخات. بەڵام ئەگەر لەسەر پەیجێكی كراوە دوگمەی ناوەندی ماوسەكە واتە (گۆی ماوسەكە) دابگری تەنیا ئەو پەیجە دادەخرێت.
Ctrl+left click: ئەگەر دوگمەی Ctrl دابگری كلیك لەسەر پەیوەندێك بكەی، یان دوگمەی ناوەندی ماوسەكە دابگری، ئەو كاتە پەیوەندەكە لەپەیجێكی نوێدا دەكرێتەوە.
Alt+left Arrow يان دوگمەی Backspace دابگری یا ئەوەی كە دوگمەی Alt و هێمای تیرەكە (سەهم) لەسەر كیبۆردەكە پێكەوە دابگری، دەچییە لاپەڕەیەكی دیكە.
F5: سەرلەنوێ هێناوەی ئەو لاپەڕەی كە تێدای.
Escape: ڕاگرتنی كرداری نوێكردنەوەی لاپەڕەكە.
ئەگەر دوگمەی Ctrl دابگری و لەگەڵ ئەودا دوگمەی (+) دابگری، یان دوگمەی Ctrl و گۆی ماوسەكە بۆ لای سەرەوە بسوڕێنی، فۆنتی لاپەڕەكە مەزنتر دەبێت. پێچەوانە ئەگەر دوگمەی Ctrl و دوگمەی (-) دابگری یان دوگمەی Ctrl و گۆی ماوسەكە بۆ لای خوارەوە بسوڕێنی، فۆنتی لاپەڕەكە بچووك دەبێتەوە.
