كۆمپانیای ئاسۆس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌رچاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌ر به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، له پیشانگای ساڵانه‌ی Computex2012، كۆمپانیای ناوبراو به‌رهه‌مێكی نوێی نمایش كرد كهكۆمپیوتهرێكی بێ كه‌یس بوو كه توانای دانانی دوو سیسته‌می جیاوازی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه هه‌بوو، وه‌ك ویندۆز8 و ئه‌ندرۆید. كۆمپیوته‌ره‌كه كه به Transformer AIO ناسراوه، شاشه‌یه‌كی 18.4 ئینجی له‌مسی هه‌یه. شاشه له‌مسییه‌كه له یه‌ك كاتدا له هه‌ر ده په‌نجه‌كه‌ت فه‌رمان وه‌رده‌گرێت. خاڵی جێگای سه‌رنج له كۆمپیوته‌ره‌دا ئه‌وه‌یه كه هه‌م كۆمپیوته‌رێكی سه‌رمێزه و هه‌م ته‌بلێتێكی به‌هێزو گه‌وره‌ش. كاتێك كه به‌شی شاشه‌كه له به‌شی كیبۆرده‌كه جیا ده‌كه‌یه‌وه. په‌یوه‌ندی له نێوان شاشه و كیبۆرده‌كه به‌شێوه‌ی وایه‌رله‌یس ده‌مێنێت. به‌شی لای كیبۆرده‌كه شوێنی پۆرتی USB 3، جێگای كێبڵی HDMI، پۆرتی تۆڕ، تیۆنهری ناوخۆی ته‌له‌ڤزیۆن و هه‌روه‌ها شوێنی هاردی خارجی هه‌یه.