پرۆگرامێك تایبه ت به مۆنتاژ و گۆڕانكاری له فیلمدا

پرۆگرامێك تایبه ت  به مۆنتاژ و گۆڕانكاری له فیلمدا
لەڕیزی ئەو پرۆگرامانەی تایبەتن بەدەستكاری و گۆڕانكاریكردن لەفیلمی ڤیدیۆییدا دەكرێ بڵێین پرۆگرامی AVS Video Editor لەڕیزی یەكەمەكەمان دێت. پرۆگرامێك بەپێی ئەوانەی تاقیانكردۆتەوە و هەروەها بەڕای ئەو كۆمپانیایەی بەرهەمی هێناوە گشت خزمەتگوزاری و توانا پێویستەكان بۆ گۆڕانكاری لەفیلمێكدا هەیە و پشتیوانی لەتەواوی فۆرماتەكانیش دەكات. هەروەها دەتوانێت فیلمی ڤیدیۆیی لەگشت سیستەمەكانی دەنگ و وێنە، وەك مۆبایل و كامێراكانی فیلم هەڵگرتنەوە هەیە، دەكرێ بەئاسانی كاری كەرتكردنی فیلمەكانی پێ ئەنجام بدەی. دەیان ئیفێكتی جۆراوجۆری بەمەبەست گەلی جیاوازی تێدایە، توانای كۆپی كردنی گشت CD و DVDیەكی هەیە بەجۆرێك كە لەڤیدیۆ DVDیەكانی ماڵەوەدا بیانخوێنێتەوە. دروستكردنی فیلمی DVD بەكوالیتی بەرز، گۆڕینی فۆرماتە جۆراوجۆرەكان بۆ یەكتر، پشتیوانی لەگشت سیستەمێكی دەنگ و وێنەیی وەك iPod, PSD و جۆرەكانی مۆبایل بەشێك لەتوانا سەرەكییەكانی پرۆگرامی ناوبراون. لەكاتی خەزنكردندا دەكرێ كوالێتییەكی بدەی كە لەكاتی سەیركردنیدا جێگای سەرسوڕمان بێت. بەقەولی بازاڕی وەك ئاوێنەی بێت.
Top