مۆنیتۆرەكانی داهاتوو پێویستیان بەكۆمپیوتەر نامێنێ

مۆنیتۆرەكانی داهاتوو پێویستیان بەكۆمپیوتەر نامێنێ
كۆمپانیای LG كە هەوڵدەدات لەهەموو بوارێكی تەكنۆلۆژیادا خۆی تاقیبكاتەوە، لەم ماوەیەدا جۆرێك لەمۆنیتۆری بەرهەم هێناوە كە بەزنجیرەی P ناسراون، خاڵی جێگای سەرنج و تێڕامان لەو شاشەیەدا ئەوەیە كە هیچ پێویستی بەكۆمپیوتەر یا هاردێك بۆ خەزنكردنی داتاكان نییە، بگرە لەتەكنۆلۆژیای Vmware-zero clinet UPoE سوود وەردەگرن. دەتوانن لەتۆڕێكی مەجازی بەسیستەمی ئەمنیەتی زیاتر و كەمترین تێچوو بەهرەمەند بن.
پسپۆرانی بواری ئایتی پێیانوایە ئەو مۆنیتۆرانە لەداهاتوودا لەئیدارەكاندا شوێنی خۆیان دەكەنەوە، چونكە لەیەك جۆر پرۆگرام كە لەلایەن بەرپرسی ئیدارەكەوە یان تۆڕی ناوەندی ئیدارەكەوە دادەنرێت كار بكەن و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە هاككەرەكان نەتوانن بەئاسانی دزە بكەنە ناو ئەو كۆمپیوتەرانە، هەروەها بەرگرییەكی باشیان هەیە لەبەرامبەر ڤایرۆس و ترۆجانەكاندا. لەم مۆنیتۆرەدا تەنیا پێویستی بەكیبۆرد و ماوسێكە و هیچ پێویستی بەCPU یان ڕام نییە. هەروەها پێویستی بەهیچ سیستەمێكیش نییە، چونكە لەهەموو ئیدارەكەدا تەنیا یەك سیستەم دەبێت.
Top