هــــه ر جـــاره و وه ڵامـــی پرسیارێـك
خوێنەری بەڕێز ناكرێت متمانە بەهەموو ئەنتی ڤایرۆسێكی بێ بەرامبەر بكرێت، هەتا ناكرێت متمانە بەئەنتی ڤایرۆسی كڕیاریش بكرێت، بەڵام بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە لەسەر ئەنتی ڤایرۆسە بێ بەرامبەرەكان كراوە دەركەوتووە ئەنتی ڤایرۆسی AVG لەریزی یەكەمدا هاتووە و ئەو ئەنتی ڤایرۆسە هەم خێرابووەو هەم لەدۆزینەوەو لەناوبردنی ڤایرۆسەكاندا لەپێشەوەی ئەوانی دیكە دابووە، ئەنتی ڤایرۆسی Avastیش لەریزی دووەم دێت و ئەنتی ڤایرۆسی pandaش لەپلەی سێیەمدا دێت، بەڵام تۆی بەڕێز و خوێنەرانی دیكەش ئاگادار بن، ئەگەر پرۆگرامێك لەئینتەرنێت دادەبەزێنن دەبێ لەسەرچاوەكەی دڵنیابن، یا بزانن كە سایتێكی ناسراوە، ئەگینا تووشی گرفتی دیكە دەبن و پرۆگرامی سیخوڕی دادەبەزێننە سەر كۆمپیوتەرەكەتان و زانیارییەكانی سەر كۆمپیوتەرەكەتان دەدزن.
