سەردەم كە سەردەمی دیجیتاڵی بێت و هەموو شتێك ببێت بە تەكنۆلۆژیای دیجیتاڵی، دەبێ چاوەڕوانی ئەوەش بكەی كە كتێب و گۆڤارەكانیش بەدیجیتاڵی بكرێن. پرۆگرامی Ncesoft Flip Book Maker دەتوانێت بەچەند كلیكێك دیزاینێكی جوانت لەو گۆڤار و كتێبەی كە مەبەستتە بۆ بكات و بیكات بەگۆڤار و كتێبێك كە وەك كتێبی ئاسایی بتوانی لاپەڕەكانی هەڵبدەیەوە. دیارە جگە لەو پرۆگرامە هەندێك پرۆگرامی دیكەش هەن كە ئەو ئەركە ئەنجام دەدەن، بەڵام جیاوازی ئەو پرۆگرامە لەگەڵ ئەوانی دیكە ئەوەیە كە پرۆگرامێكی تەواوە و چەندین جۆر ستایلی تایبەتی بەدیزاینكردنی گۆڤار و كتێبەكانی تێدایە. دیزاینەكانی وەك ئەلبومی وێنەكانی شایی و زەماوەند، گۆڤاری ئەلكترۆنی، گۆڤارە بازرگانییەكان و كەتەلۆكی ڕێكلامی كۆمپانیاكان و چەندین دیزاینی دیكە، دواتر دەتوانرێت فایلە دیزاینكراوەكە بەچەندین فۆرماتی وەك SWF, HTML, EXE خەزن بكەی، هەروەها دەتوانرێت وەك سكرین سەیڤەریش خەزن بكرێن.
تواناكانی پرۆگرامەكە بەكورتی ئەمانەن:
- دروستكردنی كتێبی ئەلكترۆنی كە لاپەڕەكانی وەك لاپەڕەی كاغەز هەڵبدرێتەوە.
- بوونی چەندین دیزاینی لەپێشدا ئامادەكراو بۆ چەندین مەبەستی جیاواز.
- خەزن كردن بەچەندین فۆرمات.
- توانای ناردنی فایلەكە لەرێگای ئیمێلەوە بۆ هاوڕێیان.
-توانای دەستكاریكردنی ستایلەكان بەویستی بەكارهێنەر.
- گونجان لەگەڵ هەموو جۆرەكانی سیستەم.