ئه یسه ر و كۆمپیوته ری یه كپارچه

ئه یسه ر و كۆمپیوته ری یه كپارچه
هەندێك لەكۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی كۆمپیوتەر و تەكنۆلۆژیای دیجیتالی نوێ، لەم چەند ساڵەدا هەوڵیانداوە كۆمپیوتەری سەرمێز بكەنە یەك پارچە و هەموو پارچەكانی وەك كیبۆرد و كەیس و مۆنیتۆر تەنیا لەیەك پارچەدا بێت، ئەمجۆرە لە كۆمپیوتەر پێیان دەگوترێت All-in-one.
كۆمپانیای ئەیسەر لەم ماوەیەدا كۆمپیوتەرێكی لەم یەكپارچانەی بەرهەم هێناوە كە بەزنجیرەی U ناسراون. كۆمپیوتەرەكە ویندۆز8ی لەسەرە، و بەAspire 7600U ناسراوە، شاشەكەی 27 ئینجە. تەواو لەمسییە و لەیەك كاتدا پشتیوانی لە64 خاڵ دەكات. بارستایەكەی 3.5 سمە.
Top