له ته‌كنه‌لۆژیا نوێ‌دا هیچ شتێك وه‌ك خۆی نامێنێ و هه‌موو شتێك به‌ره‌و ته‌كنه‌لۆژیای نوێتر و پێشكه‌وتووتر هه‌نگاو ده‌نێت، ئامێری ADSL تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی هێڵی ئینته‌رنێت بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه. كۆمپانیای ASUS له‌م دواییه‌دا ئامێرێكی ADSLی به‌رهه‌م هێناوه كه خاوه‌نی دوو هێزی لێكدهرهوهیه بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی هێڵی ئه‌نته‌رنێت. ئامێره‌كه ناوی N55Uه، ئه‌و ئامێره بۆ گواستنه‌وه‌ی داتاكان به قه‌واره‌یه‌كی مه‌زن له‌نێو تۆڕهكاندا به‌رهه‌م هاتووه. لێكده‌ره‌وه‌ی 128 میگاباتی هاردی ناوخۆیی بۆ كارایی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانه، جگه له‌وه‌ش تۆڕێكی وایه‌رله‌یس له‌و ئامێره‌دا به خێرایی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان 600 میگابایت له چركه‌دا و سێ ئه‌نتێنی تێدایه. ئامێره‌كه وه‌ك هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی تۆڕی كۆمپانیای ئه‌یسۆس ته‌كنه‌لۆژیای Ai Radar تێدایه، ئه‌و ته‌كنه‌لۆژییه بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌نێوان كۆمپیوتهرهكانه لهمهودایهكی نزیكدا. ئامێره‌كه خاوه‌نی چوار شوێنی LAN گیگابایتی و دوو شوێنی USB بۆ دانانی پرینته‌ر و هاردیسك بۆ ئه‌وه‌ی كه له تۆڕێكدا هاوبه‌ش بن.