ریمۆت كۆنترۆڵێك بۆ ڕابواردن و ئازاردان!

ریمۆت كۆنترۆڵێك بۆ  ڕابواردن و ئازاردان!
داهێنەری مەزن Eugene J. Polley ڕەنگە قەت ڕۆژێك بیری لەوەنەكردبێتەوە كە داهێنانەكەی هەر سوودی نییە و بگرە كەسانی زیانبەخش دەتوانن ئەو ئامێرە پێچەوانە بكەنەوە و ماڵوێرانی و كارەساتێكی زیانبار بخوڵقێنن وەك تەقاندنەوەی بۆمب و مین بەڕیمۆت كۆنترۆڵ و یان وەك ئەو ڕیمۆت كۆنترۆڵەی كە لێرەدا باسی دەكەین!
ئەم ڕیمۆت كۆنترۆڵە كە وێنەكەی لێرەدا دیارە، ئامێرێكە بۆ ڕابواردن و ئازاردانی خەڵكانی دیكە. ئێوە دەتوانن لەمەودای زیاتر لە120 مەترییەوە بێئەوەی كە هیچ كەسێك هەست پێبكات، بەخەڵكانی دیكە ڕابوێری وەك ئەوەی بەبەر دەرگای ماركێتێكی گەورەی تەلەڤزیۆن و ئامێری ئەلكترۆنی دابڕۆی، یەكسەر هەموو تەلەڤزیۆنەكان بگۆڕی، یان دەنگیان بەرز و نزم بكەی، یان دوگمەیەك دابگری هەتا 15 خولەك ئۆتۆماتیكی تەلەڤزیۆنەكان دەنگیان بەرز و نزم و بێت و خۆیان بگۆڕدرێن.
Top