دوو كۆمپانیای ناسراوی بواری تەكنۆلۆژیای نوێ پێكەوە نۆت پەدێكی ئەندرۆیدی بەهێزیان بەرهەم هێناوە كە بەنۆت پەدی جۆری Ramgage6 ناسراوە، (نۆت پەد ئامێرەكە وەك تەبلێت دەچێت). شاشەی نۆت پەدی ناوبراو 7،5 ئینجە. كامێرایەكی 3.2 میگاپیكسلی هەیە، لەگەڵ سیستەمی دۆرزەرەوەی جوگرافی GPS و سكاینەرێكی باركۆد خوێندنەوە. لەنۆت پەدەكەدا، بلوتوس و هەروەها سیستەمی وایفای هەیە. لەو نۆت پەدەدا لەپرۆسیسەرێكی 806 میگاهێرتزی و 256 میگابایت ڕام سوود وەرگیراوە. Rampage6 تەواو دژە ئاو و دژە گەرد و خۆڵە.