له قووڵایی دهریاوه فیلم و وێنهكانت بگره

له قووڵایی دهریاوه فیلم و وێنهكانت بگره
ئەگەر حەزت لەمەلەكردنە و چوونە ناو قووڵایی دەریاكانە و دەتەوێ وێنەكانی ناو دەریاكان بگری، وێنەی ماسییەكان و گژوگیا دەریاییەكان و بوونەوەرەكانی تر! ئەوە پێویستت بەكامێرای HMX-W300ی كۆمپانیای سامسۆنگە، بەهۆی ئەو كامێرایەوە دەتوانی لەقوڵایی زیاتر لە16 فوت لەژێر دەریاوە وێنە بگری! تایبەتمەندی كامێراكە هەر لەوەدا نییە كە لەقوڵایی دەریادا وێنە دەگرێ، بەڵكو ئەوەندە بەهێز و پتەویشە دەتوانی لەبەرزایی تەلارێكەوە بەریدەیە خوارەوەو بێ ئەوەی كە گرفتێكی بۆ بێتە پێش، جگە لەوەش دەتوانی لەو پەڕی تۆز و خۆڵباریندا كە مەودای دیتن كەم دەبێتەوە بێ گرفت وێنە بگری. كامێراكە بۆ فیلم هەڵگرتنەوە لەهەستەوەری 5 میگاپیسكلی فول ئێچ دی سوود وەردەگرێ و بۆ وێنەگرتنیش لەهەستەوەرێكی 5،5 میگاپیكسلی سوود وەردەگرێت. زوومی دیجیتالییەكەی 3 بەرابەرە. بۆ خەزنكردنی وێنەكان لەمیمۆری جۆری micro SD/SDHC/SDXC سوود وەردەگرێ و بەهۆی كۆمپیوتەریشەوە شەحن دەبێتەوە
Top