لەماوەی ڕابردوودا سەبارەت بەداهێنانەكەی كۆمپانیای گوگڵ واتە ئەو چاویلكەی كە دەتوانی بەهۆیەوە سەیری لاپەڕەكانی ئەنتەرنێت بكەی و فیلم و وێنەكان ببینی و گوێ لەموسیقی بگری، بابەتمان بڵاوكردەوە. بەڵام گوگڵ هێشتا داهێنانەكەی نەخستۆتە بواری جێبەجێكردنەوە و نەیخستۆتە بازاڕەوە، هەتا داهێنانەكەی گوگڵ دێتە بازاڕ، دەتوانن سوود لەچاویلكەی دیجیتالی ST1080 وەربگرن، كە بەهۆیەوە دەتوانن وێنەی دوو ڕەهەندی و سێ ڕەهەندی بەقەد 100 ئینج و بەكوالیتی Full HD ببینن. كێشی چاویلكەكە 180 گرامە، كاتێك لەچاوی دەخەی وەك سەیری شاشەیەكی 100 ئینجی بكەی وایە، دەتوانی بەهۆی كۆمپیوتەرەوە شەحنی بكەیەوە و فیلم و وێنەكانیشی هەر لەكۆمپیوتەر وەربگری.