ڕەنگە فاكس ئەو كاریگەرەی جارانی نەمابێ، هەرچەندە هەتا سەرەتای ساڵی دووهەزار و بۆ هەندێك وڵات ڕەنگە دواتریش فاكس بۆ گەیاندنی مەبەست و بەڕێكردنی بابەت و وتار و وێنە ڕۆڵێكی كارای بینی، بەگشتگیربوونی ئەنتەرنێت و بوونی ئیمێل فاكس ئەو كاریگەرەی جارانی نەماوە، بەڵام ئەگەر تۆ یەكێكی لەوكەسانەی هێشتاش پێویستت بەئامێری فاكسە و دەتەوێ فاكس بۆ هاوڕێیان و دۆستانت بنێری، لەسایتی www. Hellofax.com بەخۆڕایی و بێ بەرامبەر دەتوانیت 20 لاپەڕە فاكس بۆ هاوڕێیان و شوێنی مەبەست بنێری. بۆ بانگهێشتكردنی كەسێك بۆ ئەم سایتە 5 لاپەڕەی دیكەش بەو ژمارەیەوە زیاد دەبێت.لە م سایتەدا تایبەتمەندییەك هەیە ئەویش ئەوەیە كە دەتوانیت لەسەر هەر فاكسێك كە بەڕێی دەكەی ئیمزای دیجیتالی خۆتی لێبدەی بۆ ئەوەی كە بزانرێت خاوەنی فاكسەكە، كەسێكی دیكە نییە. پێشووتر كە سەنتەرەكانی تەلەفۆن و فاكس له كوردستاندا بوونی هەبوو، ناردنی ئەو چەند لاپەڕە فاكسە تێچوویەكی زۆری دەویست.. ئێستا بەخۆڕایی لەسایتی www. Hellofax فاكس بەڕێ بكە.