پرێنته رێكی پێچهوانه!!

پرێنته رێكی پێچهوانه!!
بەڕای ئێوە دەبێ ناوی ئەو ئامێره چی بێ ؟ ئامێرێك كە وەك پرینتەرێك دەچێت، بەڵام كاركردەكەی پێچەوانەی پرینتەرە، پرینتەر ئەو ئامێرەیە كە هەرچی لەسەر شاشەی كۆمپیوتەرەكە بێت دەیخاتەسەر كاغەز، بەڵام ئەو ئامێرە پێچەوانە هەر كاغەزێك لەسەری نووسرابێت، لەئامێرەكەی دەخەی و بەداگرتنی دوگمەیەك تەواوی نووسینەكەی سەر كاغەزە دەسڕێتەوە!
لەوئامێرەدا بۆ سڕینەوەی كاغەز لە لەیزەر سوود وەرگیراوە كە بەهۆیەوە دەتوانن حیبری سەر كاغەزەكان جارێكی دیكە بسڕنەوە و وەك كاغەزێكی سپی لێبكەنەوە. لەڕاستیدا لەیزەرەكە حیبری سەر كاغەزەكە دەكاتە هەڵم بەجۆرێك هیچ زیانێك بەكاغەزەكە نەگەیەنێت. ئەو زانایانەی ئەم ئامێرەیان بەرهەمهێناوە دەڵێن لەداهاتوودا دوگمەی Unprinet لەسەر خودی ئامێری پرینتەر و ئامێرەكانی فۆتۆكۆپی دادەندرێت تا بتوانن جارێكی دیكە كاغەزەكان بسڕنەوە. ئەو ئامێرە ئەگەر بەتەواوی و بێ گرفت بەرهەم بێت خزمەتێكی گەورە بەمرۆڤایەتی دەكات، بۆ نموونە ساڵانە بەملیار كتێبی دەرسی فڕێ دەدرێت، ئەگەر بەهۆی ئەو ئامێرەوە بسڕدرێنەوە ئیدی چەندین جار سوودیان لێوەردەگیرێتەوە!
Top