"فه‌یس بووك"به‌ مۆبایل ڕكابه‌ری"ئه‌پڵ" ده‌كات

مۆبایلی تایبەت و زیره‌كی "فه‌یسبووك"، بۆ ساڵی ئایندە دێتە بازارەكانی جیهانەوە.

بە پێی راپۆرتێكی ماڵپەری هەواڵی " فرانس 24 "، هەنگاونانی (فەیسیووك) بۆ ناردنی مۆبایلی ئەنترنێتی بۆ ناو بازارەكان، بە نیازە تا ساڵی ئایندە، مۆبایلی " فەیسبووك" رەوانەی بازاڕكان بكات.
بۆ ئەم مەبەستەیش، ( فەیسبووك) داوای لە ئەندازیاران و دیزاینەرانی هاردوێری كۆمپانیایی "ئەپل" كردووە، تا بە زووترین كات مۆبایلی تایبەت بە ( فەیس بووك) دروست بكەن.

بە پێی ئەو راپۆرتە، لە ئێستادا ئامێری مۆبایلی " ئای فۆن" بە یەكێك لە تایبەتمەندترین، مۆبایلی ئەنترنێتی لە جیهاندا هەژمار دەكرێت، بۆیە فەیس بووك بە نیازە، بە پشتبەستن بە ئه‌زموونی ئەپل، مۆبایلێكی هاوشێوەی ئای فۆن، بۆ فەیسبووكیش دروست بكات.

(مارك زوكه‌ربیرگ)ـی خاوه‌ن و داهێنه‌ری " فەیسبووك"، بە پێی رێككەوتنێك لەگەڵ كۆمپانیایی " ئێچ تی سی "،خاوەندارێتی بەرهەمهێنانی مۆبایلی " فه‌یسبووكی" بەو كۆمپانیایە داوە.

(زوكه‌ربیرگ)، هەروەها بەنیازە، جگە لە ناوی پرۆگرامی فەیسبووك، ناوی خودی مۆبایلەكەش بكات بە (فەیسبووك).
جێی ئاماژە پێدانە، سایتی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك له‌ ئێستادا پێشه‌نگی سایته‌كانی جیهانه‌ و ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كانی له‌ یه‌ك ملیار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه‌.
Top