دۆزەرەوەی ریمۆت كۆنترۆڵ گیانی لەدەستدا

دۆزەرەوەی ریمۆت كۆنترۆڵ گیانی لەدەستدا
گوتەبێژێک بەناوی كۆمپانیای زینیت بۆ ئەلیكترۆنیات گوتی: "یوجین بۆل" داهێنەری یەكەمین ئامێری كۆنترۆڵی تەلەڤزیۆن (ریمۆت كۆنترۆڵ) لە تەمەنی 76 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.



گوته‌بێژه‌که‌ به‌ناوی جۆن تایلۆر، گوتی: ئەندازیارەكەی پێشووی زینیت بەهۆی هۆكاری سروشتییەوە رۆژی یەكشەمەی رابردوو لە نەخۆشخانەیەكی شاری شیكاگۆ كۆچی دوایی كرد.



هەموو بەكاربەرانی تەلەڤزیۆن لەسەرانسەری جیهان قەرزاری یۆجینن لەبەرئەوەی جووڵەی چەندین هەنگاوی بۆ گۆڕینی كەناڵەكانی تەلەڤزیۆن لەكۆڵ كردنەوە.



داهێنانەكەی ئەو وەك به‌شێک بۆ رابواردن دەستی پێكرد و دواتر بووە هۆی سەرهەڵدانی هەزاران تەلەڤزیۆن و شانۆی نێوماڵ لە جیهاندا.



بۆلی یەكەمین ئامێری ریمۆت كۆنترۆڵی (فلاش ماتیكی) لە ساڵی 1955 دروستكرد و ئەو كات تەنیا بریتی بوو لە لێدانی تیشكی دەنگ لە خانە وێنەییەكان لە سوچێكی تەلەڤزیۆندا و لە رێگەی ئەوەوە دەتوانرا چالاكییەكی دەنگ و رەنگ وگۆڕینی کاناڵه‌کان گۆڕانكاری تێدا بكرێت.



سەرچاوە: ئیلاف
Top