ئامێرێكی نوێ هەلی بەكارهێنانی دوو كۆمپیوتەرت لەیەك كاتدا بۆ دەرەخسێنێت
بەكاربەر دەتوانێ نیوەی ئامێرەكە بخاتە سەر كۆمپیوتەرێك و نیوەكەی تریشی بخاتە سەر كۆمپیوتەرێكیتر و بەو مەرجەی هەردووكیان بە ئینتەرنێتەوە بەسترابن، كۆمپیوتەرەكان پێكەوە دەبەستێتەوە و ناوەڕۆكی هەردوو كۆمپیوتەرەكە لای بەرانبەرەكانیان بەردەست دەبن.
ئەم ئامێرە نوێیە زانیاری كۆمپیوتەرێك لەوەی دیدا سەیڤ ناكات، بەڵكە پەیوەندی ئینتەرنێت لە نێوان دوو كۆمپیوتەردا دروست دەكات و ئەوەش وادەكات كەس نەتوانێ زانیاری كۆمپیوتەرێك بۆ كۆمپیوتەرێكی تر بگوازێتەوە و دەشتوانرێ بۆ بەكارهێنانی پەنا ببرێتە بەر پاسۆرد.
زانیارییەكان لەسەر كۆمپیوتەرەكە وهک خۆی دەمێننەوە و بەهیچ شێوەیەك نابرێنە لایەنێكیتر و ئەوەش وایكردووە ئامێرەكە پارێزەرێك بێت بۆ كۆمپیوتەرەكان و تەنانەت ئهگەر نیوەی ئامێرەكە ون بكەیت زۆر ئاسایی دەتوانی ئەو نیوەیەی كە ماوە، لە كاری بخەیت و مەترسی لەسەر زانیارییەكانت نییە.
سەرچاوە: سكای نیوز
