ده‌سكی گه‌یمێكی زۆر تایبه‌ت
كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی كه له به‌رهه‌مهێنانی ئامێری تایبه‌ت به گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنیدا ناوسراوه، له‌م دواییه‌دا ده‌سكێكی گه‌یم (جویستیك)ی بۆ ئامێری ئیكس بوكس و كۆمپیوته‌ر به‌رهه‌م هێناوه. به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ده‌سكه گه‌یمه ئه‌وانه‌ن:
دوگمه‌كانی ده‌كرێت پرۆگرامیان بۆ دابندرێت و به‌پێی ویستی خۆت ئه‌ركه‌كانیان دیاری بكه‌یت، دانانی 8 فه‌رمان له دوگمه‌كاندا به‌هۆی كۆمپیوته‌ره‌وه. كاریگه‌ری ده‌نگ به شێوه‌ی 3D به توانایه‌كی زۆره‌وه. دوو كۆنترۆڵی به‌رگری ئه‌نالۆگ. بوونی هه‌ندێك كه‌لین له شوێنی دانانی په‌نجه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی كه په‌نجه‌كان ئاره‌قه نه‌كه‌ن. وردبینییه‌كی زۆر، به‌هۆی وایه‌رله‌یسه‌وه له‌گه‌ڵ ئامێره‌كه‌ی په‌یوه‌ند ده‌درێت.
