رادیۆیەكی سەرنجڕاكێش كە بەبێ دوگمە كاردەكات

رادیۆیەكی سەرنجڕاكێش كە بەبێ دوگمە كاردەكات
رادیۆی كیۆ 2 وای لە بەكارهێنانە بە بەراورد بە داهێنانە تەكنەلۆجییەكانی تردا فای ئامێرێكی ئاسانه‌.



ئەو رادیۆ چوارگۆشەیە كە رێك و رەنگ جوانە بەبێ هیچ دوگمەیەك كاردەكات و شاشەیشی نییە، بەڵام ئەوە بۆ گوێگر دەرەخسێنێت تەنیا بە وەرگێڕانی رادیۆكە بۆ سەر لاكانی چوارگۆشەكەی، گوێ لە چوار ئێزگە بگرێت.



هەروەها دەتوانرێ گۆڕانكاری لە دەنگەكەیدا بكرێت بە شێوەیەكی هاوشێوە بە سووڕاندنی رادیۆكە بۆ پشتەوە بۆ ئەوەی دەنگەكەی كەم ببێتەوە و بۆ پێشەوە بۆ ئەوەی دەنگەكەی بەرز ببێتەوە. دوای ئەوەی رادیۆكەت كار پێنەما، راستەوخۆ رادیۆكە بەدەمدا دەخەیت و ئیدی دوای چەند ساتێك بۆخۆی دەكوژێتەوە.



دەتوانرێ رادیۆكە بەبێ بەكارهێنانی هیچ وایەرێك بارگاوی بكرێتەوە و بۆ ماوەی نزیكەی 8 كاژێری بەردەوام كاردەكات و رادیۆكە بە دوو رەنگی جیاواز بەرهەمهێنراوە و ئێزگەكانی بۆدكاست و دۆسیەكان لە هەموو جیهاندا و رادیۆكە هەروەها دەنگەوەرێك و شاحینەیەكی لەگەڵدایە.



كێشەی گەورە لە رادیۆكەدا ئەوەیە كە تەنیا چوار ئێزگە پێكەوە وەردەگرێت و بۆ ئەوەی ژمارەی ئێزگە وەرگیراوەكانی زیادبكرێت پێویستە رادیۆكە لە رێگەی بەكارهێنانی یو پی ئێسەوە بخرێـتە سەر كۆمپیوتەر.



سەرچاوە: ئیلاف
Top