پرۆگرامی ئه‌نته‌رنێت ئیكسپلۆرێر پرۆگرامی به‌دواداگه‌ڕانی سایته‌كانه و بێگومان ئه‌وه‌ی ئه‌نته‌رنێتی به‌كارهێنابێ ده‌زانی ئه‌و پرۆگرامه چییه، پرۆگرامی ناوبراو هی كۆمپانیای مایكرۆسۆفته كه به‌م دواییه ڤێرژنی 9ی ئه‌م پرۆگرامه هاتۆته به‌رهه‌م و له‌گه‌ڵ ویندۆز8دا بڵاوده‌بێته‌وه. ئامێری گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی Xboxیش هه‌ر هی كۆمپانیای مایكرۆسۆفته كه له‌م دواییه‌دا به بوونی هێڵی ئه‌نته‌رنێت ئه‌و ئامێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه، ئێستا به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ئامێره ده‌توانن به‌هۆیه‌وه سه‌یری لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌نته‌رنێت بكه‌ن و فه‌رمانه‌كانی خۆیان به شێوه‌ی ده‌نگ و هه‌روه‌ها به جوڵه‌ی ده‌ست بنێرن. بۆ كردنه‌وه‌ی سایته‌كان یا كردنه‌وه‌ی ئیمێله‌كه‌ت پێویستت به تایپ كردن نییه بگره به ده‌نگ یان به جوڵه‌ی ده‌ست ده‌توانن ئه‌و ئه‌ركه ئه‌نجام بده‌ی.