گۆگڵ نووسینگەکانی دەداتە کۆمپانیایەک کە بایەخ بە تەکنەلۆجیای نوێ دەدات

گۆگڵ نووسینگەکانی دەداتە کۆمپانیایەک کە بایەخ بە تەکنەلۆجیای نوێ دەدات
کۆمپانیای گۆگڵی بواری گەڕان بە نێو ئینتەرنێت، بە نیازە بەشێک لە نووسینگەکانی خۆی لە نیویۆرک بداتە هاتن.کۆمپانیایەکی تایبەتمەند بە بواری تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو کە ئێستا کاردەکات بۆ دروستکردنی باڵەخانەی زانکۆیەکی گەورە لەسەر دوورگەیەک لە رۆژئاوای شاری مان


گۆگڵ گوتی دوو هەزار مەتر لە زەوی کۆمپانیاکەی دەخاتە خزمەتی زانکۆی کۆرنیلەوە لە تەمووزی داهاتوو و بۆ ماوەی 5 ساڵ و نیو یان تا ئەو کاتەی زانکۆکە باڵەخانەکەی خۆی تەواو دەکات.

لاری بایگی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گۆگڵ گوتی ئەو ژمارە پێویستەی خەڵکمان نییە کە لەو بوارەدا کاربکەن.

مایکڵ بلۆمبێرگی سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک گوتی شارەوانییەکەی بڕی سەد ملیۆن دۆلار و بەشێک لە زەوی بەکارنەهێنراوی رۆزڤێلت ئایلاندی لە ناوەڕاستی ئایست ریڤەر بەخشیووە بۆ دروستکردنی زانکۆی کۆرنێل تک، کە بەسەرپەرشتی کۆرنێل و زانکۆی تکنیکۆن بۆ تەکنەلۆجیا دروست دەکرێت.
نیویۆرک دووەم گەورەترین نووسینگەکانی گۆگڵ لە خۆ دەگرێت کە ویستی گەورەی هەیە بۆ وەرگرتنی پێشەنگایەتی بواری تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو و مایکڵ بلۆمبێرگ گوتی شارەکەمان حەز بە پلەی دووەم ناکات.

سەرچاوە: ئیلاف
Top