بۆ دابینكردنی وزەی پێویست بۆ بەكارهێنانی مۆبایل هەوڵی چڕ لەلایەن بەرهەمهێنەرانی تەكنۆلۆژیای نوێ لەئارادایە، وەك دابینكردنی وزە لەخۆر، لەئاو، لەئاگر، لەبا...ئێستا ئامێرێك بەواتایەكی دیكە شەحنكەرەوەیەكی مۆبایل بەرهەم هاتووە كە وزەی شەحنكردنەوەكەی لەغاز gas وەردەگرێت. شەحنكەرەوەكە بەهۆی كێبڵێكی USBـەوە پێوەند دەدرێت بەمۆبایل و ئەو ئامێرانەی پێویستیان بەشەحنكردنەوە هەیە. ئەگەر غازەكەشی بڕا دەتوانیت پڕی بكەیەوە. وەك لەوێنەكەدا دیارە قەبارە و كێشی شەحنەكە بەقەد مۆبایلێك دەبێت.