ئاوێنه ی فۆتۆشۆپ

ئاوێنه ی فۆتۆشۆپ
فۆتۆشۆپ بەیەكێك لەبەهێزترین پرۆگرامەكانی گرافیكی دەناسرێت و تەنانەت ئەوەی كاری فۆتۆشۆپیش نەزانێ دەزانی ڕۆڵی ئەو پرۆگرامە لەبوارەكەی خۆیدا چەندە گرنگە.
ئەگەر تۆش یەكێكی لەئۆگرانی پرۆگرامی فۆتۆشۆپ، ئەم هەواڵەی ئێستا دەیبیستی بۆتان جێگای دڵخۆشییە، لەم دواییە ئاوێنەیەكی تایبەت بەفۆتۆشۆپ بەرهەمهاتووە، ئاوێنەكە هەر وەك ئاوێنەی ئاسایی دەچێت، بەڵام دیجیتالییە و سەرەڕای ئەوەی كە خۆت لەئاوێنەكەدا دەبینی فۆتۆشۆپێكی تەواویشی تێدایە، ئاوێنەكە لەمسییە، دەتوانی لەسەر وێنەكەی خۆت فەرمانەكانی تایبەت بەفۆتۆشۆپ ئەنجام بدەی.
Top