گه لاكسی 3 ته بلێتێكی به زمان و گوێ
توانایەكی دیكەی گالاكسی 3 (GSIII) ئەوەیە كاتێك لەدەستت دایە و پێشتر فەرمانت پێكردووە كە لەو كات و ساتەدا ئاگادارت بكاتەوە، لەكاتی خۆیدا لەدەستتدا دەلەرێتەوە. بەڵام ئەگەر لەدەستتدا نەبوو ئەو توانایە ئەكتیڤ نابێت. توانایەكی دیكەی گالاكسی ئەوەیە كە شاشەكه دەكات بەدوو بەشەوە ئەو توانایەی كە پێیدەگوترێت Pop-up play بەهۆی ئەو توانایەوە دەتوانیت لەبەشێكی شاشەكەدا گرتەیەكی ڤیدیۆیی ببینی و لەبەشێكی دیكەشدا پرۆگرامێكی دیكە بكەیەوە. توانایەكی دیكە ئەوەیە دەموچاوی كەسەكان لەوێنەیەكدا دەناسێتەوەو بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی بۆ پەیجی كەسەكان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەینێرێت. توانایەكی دیكەی گالاكسی كە بەS Voice ناسراوە دەتوانێت هەموو فەرمانێكی تایبەت بەكامێرا بەدەنگ بەئامێرەكە بڵێی وەك كێشانی وێنە، لێدانی فلاش. ئەمانە و چەندین توانای دیكە لەو تەبلێتە هۆشمەندەدا هەن.
