داهاتووی یاری ئه لكترۆنی به ره و كوێ؟

داهاتووی یاری ئه لكترۆنی به ره و كوێ؟
لەم چەند ساڵەی دواییدا بەپەرەسەندنی تەكنۆلۆژیای نوێ، دەروازەیەكی نوێ بۆ گەمەی ئەلكترۆنی كراوەتەوە. لەئاتارییەوە بەرەو پلەی ستەیشن و دواتر بەرەو ئێكس باكس و هەروەها پی ئێس پی.. یاریكردن لەسەر تەلەڤزیۆنی هۆشمەندی گەورە، یاری 5 ڕەهەندی. هەموو ئەوانە وایكردووە تەكنۆلۆژیای یاری ئەلكترۆنی بگاتە لوتكە.
ئێستاكە ئامێرێك بەرهەم هاتووە كە 180 پلە دەسوڕێت و وێنەكان بەكوالیتی HD نیشان دەدات. لەم ئامێرەی ئەلكترۆنیدا دەتوانی یارییەكان بەشێوەیەكی زۆر واقیعی ببینی، وەك شۆفێری، ڕاكردن، فڕین و تەنانەت كوشت و بڕینیش. كورسی ئەم ئامێرە بەتەواوی هۆشمەندە، یانی ئەگەر یاری شۆفێری بكەی، كورسیەكە وەك كورسی ئۆتۆمبێلی لێدێت، ئەگەر یاری فڕۆكەوانی بكەی، كورسییەكە دەبێتە كورسی فڕۆكەوانی.
Top