سپیكەر واتە بڵندگۆ هەرچەندە ڕەنگە وا بیربكرێتەوە كە گرنگییەكی ئەوتۆی لەجیهانی تەكنۆلۆژیای سەردەمدا نییە، بەڵام لەراستیدا وانییە و ئێستا سپیكەر لەڕیزی ئەو ئامێرانە دێن كە گرنگی زۆریان پێدەدرێت، هەر بۆیە كۆمپانیاكان لەبەرهەمهێنانی سپیكەردا لەڕكابەری لەگەڵ یەكدان، كۆمپانیای ODOC بەم دواییە سپیكەرێكی پۆرتێبڵی تایبەت بەمۆبایلە هۆشمەندەكان بەرهەمهێناوە كە بەسپیكەری جۆری Kickstarter ناسراوە، بەهۆی دیزاینە جۆراوجۆرەكان سەرنجی زۆر لەبەكارهێنەرانی ڕاكێشاوە. سپیكەرەكە لەگەڵ گشت بەرهەمە دیجیتالییەكانی كۆمپانیای ئەپڵ دەگونجێت، ئەوەندەش بچووكە كە بەئاسانی لەپەنجەیەكدا جێگای دەبێتەوە. بەكارهێنەر دەتوانێت لەگەڵ ئەوەیدا گوێ لەگۆرانی و مۆسیقا بگرێت هەر لەوكاتەش لەرێگای ئامێرەكەوە سپیكەرەكە شەحن بكاتەوە.