كۆمپانیای razer كە زیاتر ئامێری تایبەت بەگەمەی ئەلكترۆنی بەرهەم دێنێت، لەم دواییەدا نوێترین بەرهەمەكانی خۆی لەبواری گەمەی ئەلكترۆنیدا خستە بازاڕ، ئەویش ماوسێكی تایبەت بوو كە بەماوسی جۆری Naga Hex ناسراوە، ماوسەكە لەلای چەپی خۆی شەش دوگمەی تایبەتی هەیە كە بۆ یاری شەڕ و ئەكشنی ئۆنلاین كە لەسەر ئەنتەرنێت هەن بەرهەم هاتووە. دوگمەكان توانای سوودوەرگرتن زیاتر لە250 كلیك لەهەر خولەكێكیاندا هەیە. ماوسەكە بۆ بەكارهێنەرانی ڕاست دەست و چەپ دەست دەگونجێت. ئەو گلۆپە LEDیانەی لەماوسەكەدا داندراون ئەو هەلە بۆ بەكارهێنەر دەڕەخسێنن كە لەشەویشدا توانای سوودوەرگرتنیان لەماوسەكە هەبێت.