ئه یسۆس و كۆمپیوته رێكی سه رنج راكێش

ئه یسۆس و كۆمپیوته رێكی سه رنج راكێش
كۆمپانیای ئەیسۆس بەم دواییانە كۆمپیوتەرێكی نوێی لەزنجیرەی AIO بەناوی ET2210INTS بەرهەم هێناوە كە توانا و كاراییەكانی بەڕاستی جێگای سەرنجن.
یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی كۆمپیوتەرەكە دیزاینە جوان و سەرنجڕاكێشەكەیەتی كە دیمەن و دیكۆرێكی جوان بەماڵ یان شوێنی كارەكەت دەبەخشێت. لەم كۆمپیوتەرەدا پرۆسیسەری جۆری corei3 و هەروەها corei5ی ئەنتەلی تێدا بەكارهاتووە. مەزلبۆردەكەشی لەڕیزی مەزلبۆردە باشەكانە.
كارتی گرافیكی كۆمپیوتەرەكە لەجۆری GT520Mە. كە یەك گیگابایتی ستاندەرە. ڕامی كۆمپیوتەرەكە دوو گیگابایتە، بەڵام بەهۆی ئەوەی كەلێنی تایبەتی بۆ زێدەكردنی ڕام داندراوە دەتوانرێ ڕامی 8 گیگابایتیشی بخرێتە سەر. لەم كۆمپیوتەرەدا لەبری DVD دیسكی جۆری Blu-ray هەیە. سپیكەرەكانی لەخوارەوە بەشی پێشەوەی شاشەكەن. كۆمپیوتەری ناوبراو بۆ كاری گرافیكی و گەمەی ئەلكترۆنی لەڕیزی كۆمپیوتەرە سەركەوتووەكان دێتەژمار.
Top