چه ند زانیارییه كی نوێ له باره ی فه یسبووكه وه
ئەگەر بۆ كردنەوەی سایتەكان فایەر فۆكس بەكار دێنیت بەداگرتنی دوگمەكانی Shift+alt و یەكێك لەژمارەكان ئەو ئەركانەت بۆ ئەنجام دەدرێت، بەڵام بۆ گوگل كرۆم تەنیا دوگمەی Alt و یەكێك لەژمارەكان دابگرە. ئەركەكانیش ئەمانەن، ئەو دوگمانەی ئاماژەمان پێدان لەگەڵ ژمارەی: (1) home دەكرێتەوە. لەگەڵ ژمارە (2) تایم لاین و پرۆفایل دەكرێتەوە، لەگەڵ ژمارە (3) لیستی هاوڕێیانت دەكرێتەوە. لەگەڵ ژمارە (4) بەشی پەیامەكانت بۆ دەكاتەوە. لەگەڵ ژمارە (5) ئاگادارییەكانت بۆ دەكاتەوە. لەگەڵ ژمارە (6) ڕێكخستن واتە “Settings” بۆ دەكرێتەوە. لەگەڵ ژمارە (7) ئەو بەشەی تایبەتە بەگۆڕینی پاسوۆرد و ناو و زانیارییەكانی خۆت بۆ دەكرێتەوە. لەگەڵ ژمارە (8) لاپەڕەی ڕەسمی فەیسبووك دەكرێتەوە. لەگەڵ ژمارە (9) شریتی سوود وەرگرتن واتە legal terms دەكرێتەوە، لەگەڵ (0) بەشی ڕێنوێنی دەكرێتەوە. لەگەڵ پیتی (M) پەنجەرەی تایبەت بەناردنی پەیام دەكرێتەوە.
