چوارچێوه یه كی وێنه ی دیجیتالی ساده

چوارچێوه یه كی وێنه ی دیجیتالی ساده
كاتێك وێنەكان ببنە دیجیتالی بێگومان ئەلبومی دیجیتالی و چوارچێوەی وێنەی دیجیتالیش بوونیان دەبێت، (چوارچێوەی وێنە بەو چوارچێوەیە دەگوترێت كە لەدار یان مادەیەكی دیكە دروست دەكرێ و وێنەی لەناو دادەندرێ). چوارچێوەی دیجیتالی ئێستا جێگای چوارچێوەی كلاسیكی گرتۆتەوە، چونكە دەكرێت لەیەك چوارچێوەدا هەزاران وێنە دابندرێ و هەم توانای دیكەشی هەیە. كۆمپانیایەكی چینی بەناوی Giinii لەم دواییەدا چوارچێوەیەكی وێنەی دیجیتالی بەرهەمهێناوە، چوارچێوەكە جگە لەنیشاندانی وێنە فیلمیش نیشان دەدات. ئامێرەكە فلاش میمۆری دەخوێنێتەوە هەرچەندە میمۆری ناو خودی چوارچێوەكە 2 گیگابایتە. بەكارهێنەران دەتوانن وێنەكانیان لەڕێگای میمۆری كارتەكانی MMC,SD,MS,...تاد و هەروەها لەڕێگای فلاش میمۆرییەوە لەسەر ئامێرەكە دابنێن. زۆربەی فۆرماتە باوەكانی وێنە دەخوێنێتەوە لەگەڵ ئەوەیدا دوو فۆرماتی ڤیدیۆیی واتە MPEG4 و AVCیش دەخوێنێتەوە. هەروەها فۆرماتی دەنگی وەك MP3 و WMA و چەندین فۆرماتی دیكە دەخوێنێتەوە.
Top