سایتێك بۆنووسینی بیرەوه رییه كانتان

سایتێك بۆنووسینی بیرەوه رییه كانتان
ئەوانەی حەز دەكەن بیرەوەرییەكانی خۆیان ڕۆژانە بنووسنەوە، یان یادداشتێك لەكاری ڕۆژانە و گەشت و گەڕانەكانیان بنووسن، لەدەفتەرچەی یادداشتدا ئەو ئەركە ئەنجام دەدەن، لەم سەردەمەدا و لەجیهانی ئەنتەرنێتدا دەكرێت، بیرەوەرییەكانتان لەسایتكێدا بنووسن كە ئەركی سایتەكە ئەوەبێت و بەئاسانی بتوانی یادداشت وێنە و فیلمەكانتان تێدا خەزن بكەن، ئەو سایتەش سایتی evernote.
زۆر جاران بۆتان هاتۆتە پێش كە لەگەشت و سەفەردا بوونە و حەزت كردووە یادداشتەكانت لەشوێنێكی جێگای متمانەدا بنووسی و هەڵبگری، یادداشتەكانی وەكو وێنە، دەق، فیلم، یان دەنگێكی تایبەت بەشوێنی سەفەرەكەت. ئەو سایتەی ئاماژەمان پێدا، دروشمەكەی ئەوەیە “یادداشتەكانتان ئەو شتانەی كە حەزتان لێیە تۆمار بكەن، ئەو شتانەی كە دەیبینن و دەیبیسن خەزن بكەن پاشان لەهەر شوێنێك بن دەتوانن بیبیننەوە”. بۆ نموونە یادداشتێكت لەڕێگای كۆمپیوتەرەوە لەو سایتەدا نووسیوە، بەڵام تەواو نەبووە، دواتر دەتوانی بەهۆی مۆبایلی هۆشمەند یا تەبلێت یادداشتەكە تەواو بكەی. سایتەكە نەك هەر تەنیا یادداشتەكانت بۆ ڕادەگرێ بگرە فیلم و وێنە و دەنگەكانیش لەخۆیدا خەزن دەكات.
Top